چی نەرمەکاڵیەکی VPN، وە بۆ چی من پێویستم دەبێت؟

ئەگەر تۆ لە سەلامەتی ئینتەرنێت نیگەرانیت و دوودڵیت وە تا ئێستا زانیاریەکی وات لەسەر VPN نەبووە یاخوود بیرت لێنەکردۆتەوە، ئەوا ئێمە پێت دەڵێین کە VPN سەلامەتی و پاراستنی زیاتی تۆ دەدات لەسەر ئینتەرنێت بەتایبەت لە باسی ئاڵگۆڕکردنی داتا و دەسگەیشتنی پێی، ئەمەش وادەکات کە پێویست بکات کە تۆ بزانیت VPN چۆن کاردەکات و چی ڕۆڵێکی هەیە.

VPN چییە؟

VPN بریتییە لە تۆڕێکی تایبەتی پارێزراوە، پەیوەندی بەکارهێنەر لە ئیننتەرنێت و گواستنەوەی زانیاریەکانی پێش دەسگەیشتن بە کۆمپانیایی بەرهەمهێنی ئینتەرنێت لە دوورەوە دەپارێزێت، بەکارهێنانی VPN وەک وایە تۆ ئینتەرنێت لە وڵاتێکی دیکە بەکاربێنیت و زانیاریەکانت لەسەر ئینتەرنێتێکی دیکە ئاڵوگۆڕ پێبکەیت، VPN بەتەواوی یارمەتی تۆ دەدات کە پارێزراو بمێنتەوە لەو کاتەی تۆ ئینتەرنێت بەکاردەهێنیت.

نەرمەکاڵاکانی VPN چییە؟

جۆرێکن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی VPN کە بۆ ئامێرەزیرەکەکان فەرهەمکراون، کارەکان ئاساندەکەنەوە، تۆ ئەپێکی VPN دادەمەزرێنیت و بە یەک کرتە دەتوانیت داخڵی تۆڕە تایبەتی VPN بیت بە ئاسانی.

بۆ چی VPN بۆ من پێویستە؟

یەکەم و کۆتا هۆکار ئەوەیە کە VPN تۆڕێکی تایبەت و دوور لە چاوێریت بۆ فەرهەم دەکات، VPN بەتەواوی ڕێگری لەوە دەکات کە حوکمەت و کۆمپانیاکانی پەیوەندی بتوانن زانیاریت لەسەر کۆبکەنەوە، هەروەها زانیاریەکانت (encrypt) دەکات کە وادەکات زانیاریەکانت لەسەر ئینتەرنێت بشاردرێتەوە و دەستی بەسەر نەگیرێت.

کاتێک تۆ ئەنتەرنێتی WIFIی بەکاردەهێنیت لە قاوەخانەکان و چێشتخانەکان و شوێنە گشتیەکان هەرگیز پارێزراو نیە، ئەگەر هەیە ببێتە هۆی هاکبوون و دەسگەیشتن بە زانیارییە تایبەتیەکانت، چارەسەری ئەوەش بەکاربردنی VPNە

ئایە بەکارهێنانی VPN یاساییە؟

لە هەندێک وڵاتی وەک: چین و کۆریای باکوور و ئێران، بەکارهێنانی VPN شتێکی نایاساییە، بەڵام لە زۆربەی ناوچەکانی تری جیهان یاساییە و لە دەرەوەی یاسا نیە بەکارهێنانی وەک (بەڕیتانیا و زۆرێک لە وڵاتی تری ئەوروپا)، VPN زۆرجار لەلایەن بازرگانەکان و زانکۆ و قوتابخانەکان بەکاردەهێنرێت تا ڕێگری بکرێت لە دەست گەیشتنی زانیاریەکانی بە خەڵکی دیکە.

دەکرێت VPN بەکاربهێنرێت بۆ دەست گەیشتن بەو خزمەتگوزاریانەی لە وڵاتانی تر هەیە، نموونە فلیمێک یان کەناڵێک یان وێبسایتێک کە تایبەت بە یەک وڵات کار بکات، دەتوانیت لە ڕێگای VPN بەدەستی بخەیت بێ ئەوەی تۆ خەڵکی ئەو وڵاتە بیت کە خزمەتگوزاریەکەی بۆ کراوە.

نموونە کەناڵی BBC IPlayer تەنها لە وڵاتی بەڕیتانیا کارایە، تۆ دەتوانیت لە ڕێگای (VPN)وە ناونیشانی ئایپیەکەت بگۆڕیت بۆ UK و بتوانیت سێری ئەو کەناڵە بکەیت.

بوونی VPN چەنێک خەرجی دەوێت؟

ئەگەر چی هەندێک VPN هەن بە خۆڕای و هەمان کاریش جێبەجێ دەکەن بەڵام ئەگەر تۆ بتەوێت دانەیەکی باش و پارێزراو دەست بکەوێت پیویستە بیر لەوە بکەیتەوە بڕێک خەرجی مانگانە دابین بکەیت بۆ بەکارهێنانی VPN کە تێچووی لە نێوان ٥$ تا ١٠$دایە مانگانە.

چۆنێتی ڕێکخستنی VPN لە ئەندرۆید

پێوستیە بچیتە Settings بەشێوەیەکی دەستی داخڵی بکەیت دوای کڕینی یاخوود هەندێک لە بەرنامەکان ڕاستەخۆ ئەم کارە دەکەن.

  • بڕۆ بۆ Settings دواتر More ئینجا VPN کرتە لە ئایکۆنی + بکە.
  • لە خانەی Nameدا ناوێک بۆ VPN دیاری بکە.
  • لە Typeدا ئەو جۆرە هەڵبژێرە کە سێرڤەری VPNەکە بۆی دیاریکردوویت.
  • لە خانەی دواییدا ناونیشانی Serverەکە بنووسە.
  • خانەی PPP encryption دیاری بکە، گرنگە.
  • Save بکە و دواتر بگەڕێوە بۆ لیستی VPNەکان.
  • کرتەی لێبکە و Username و Passwordەکە داخڵ بکە کە پێت دراوە لەو شوێنەی VPN لێگرتووە.
پێشنیارکردنی چەند بەرنامەیەک

چەند بەرنامەیەکی پێشبینی کراو (بە پارەن):

  • F Secure Freedome Vpn
  • Fast Secure Vpn
  • Flashvpn
  • Hideman Vpn
  • Openvpn For Android
  • Speedvpn

چەند دانەیەکی خۆڕایش:

  • Zpn Connect
  • Droidvpn
  • Openvpn For Android
  • Rocket Vpn
  • Fast Secure Vpn

سەرچاوە : ئەندرۆکورد

Leave a comment

Your email address will not be published.